AP ١٤٠٣ ڕەزبەر ٧ ١٧:٢١

فراکسیۆنی سوننەی پەرلەمانی ئێران؛

بەرەی بەرخۆدان وەڵامی جەنایەتی ئیسرائیل دەداتەوە

بەرەی بەرخۆدان وەڵامی جەنایەتی ئیسرائیل دەداتەوە

فراکسیۆنی سوننەی پەرلەمانی ئێران وێڕای ئیدانەکردنی جەنایەتی ڕژیمی زایۆنی لە لوبنان ڕایگەیاند: ئەو جەنایەتە بەروڕووی کاردانەوەی ڕەها و مسۆگەرانەی گەلانی ئازادەی جیهان و بەرەی بەرخۆدان دەبێتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فراکسیۆنی سوننەی مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی لەو بەیاننامەیەدا جەختی لەوەش کرد: ئێرانی ئیسلامی وەک هەمیشە لە پەنای دەوڵەت و گەلی لوبنان و قارەمانی فەلەستینە و لە هەموو دەفرایەتییەکان بۆ پاڵپشتی لەوان بەهرە دەبات.

News ID 51935

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha